شارپرێس:
دوای دەستپێکردنی پرۆسەی
گواستنەوەی زیندانیانی داعش لەسوریاوە بۆ عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە
یەکێتی ئەوروپا کرد ئەو تیرۆریستانە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، کە رەگەزنامەی
وڵاتانی ئەوروپایان هەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،
ئەمڕۆ هەینی، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی
عێراق قسەی کردوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لە پەیوەندییەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سوریا و گواستنەوەی
کاتیی ژمارەیەک لە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە خاوەنی وڵاتینامەی بیانین
و لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەستبەسەرن بۆ زیندانەکانی
عێراق، تاوتوێ کران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆک وەزیرانی
عێراق جەختیکردەوە لەسەر گرنگی وەرگرتنەوەی تیرۆریستە بیانییەکان لەلایەن وڵاتی
خۆیان و بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپا، بۆ ئەوەی لەوڵاتانی خۆیان دادگایی بکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای هێرشەکانی چەکدارانی شەرع بۆ هێزەکانی سەر
هەسەدە، بەشێکی زۆری زیندانەکانی تایبەت بە داعش لە بەری رۆژهەڵاتی فورات کەوتنە
دەست هێزەکانی دیمەشق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەیەوێت ئەو تیرۆریستانە بگوازێتەوە
بۆ عێراق، کە ژمارەیان نزیکەی حەوت هەزار کەس دەبێت.
