دوو تەقینەوە لەئێران روویاندا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1169 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ شەممە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە تەقینەوەیەك بەهۆكاری نەزاندراو لە باڵەخایەك لە بەندەر عەباس لە كەنداو روویداوە، بەڵام ئەو زانیارییانەی رەتكردەوە كە گوایە بەرپرسێكی باڵای سەربازی كراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی كەناڵی فەڕمی ئێران، باڵەخانەكە هەشت نهۆم بووە و دوو نهۆمی بە تەواوی وێران بووە و زیان بە ئۆتۆمبێل و دووكان كەوتووە و تیمە فریاگوزارییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە.

لە رووداوێكی دیكەدا چوار كەس كوژران لە تەقینەوەیەك لە شاری ئەهواز لە باشووری خۆرئاوای وڵاتەكە.

 سەرۆكی رێكخراوی ئاگركوژێنەوە و خزمەتگوزارییەكانی سەلامەتی لە شاری ئەهواز دەڵێت رووداوەكە لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە گەڕەكی كیانشەهر روویداوە.

ئەوە لەكاتێكدایە هەندێك سەرچاوەی هەواڵ باس لە كردنە ئامانجی عەلی رەزا تەنگیسەر فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران دەكەن، بەڵام تاران دەڵێت هیچ هێرشێكی درۆنی یان ئاسمانی نەكراوەتە ئێران.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردووەتەوە ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە لەسەر كوژانی تەنگیسەر راست نین، ئامانجیان بەرپاكردنی شەڕی دەروونییە لە دژی ئێران.

بەپەلە