له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌یدا.. ڕۆژئاوا بڕوانامه‌ى شه‌هیدبونیان به‌ئه‌حمه‌د هیوا به‌خشیى

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕه‌نگه‌ ئه‌سته‌م بێت له‌ناو جه‌نگ‌و په‌لامارى قورسى دوژمندا، هه‌ندێك پرس هه‌یه‌ له‌به‌رچاو بگیرێن، به‌ڵام ڕۆژئاواى نیشتمان وه‌ك وڵاتێكى دامه‌زراوه‌، به‌هه‌موو كایه‌كانى ژیان ڕا ده‌گات، كاتێك هه‌واڵى شه‌هیدبونى گه‌نجێكى شارى كه‌ركوك (ئه‌حمه‌د هیوا) بڵاوبوه‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرایه‌وه‌ شارى قامیشلۆ، هه‌موان گه‌نج‌و پیر.. سڤیل‌و شه‌ڕڤان.. نێرو مێ به‌یه‌كده‌نگ هاواریان ده‌كرد شه‌هید نامرێ، كاتێكیش به‌شكۆو مه‌راسیمێكى فراوانه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ى خاكى ڕۆژئاواى به‌ره‌و باشور به‌جێهێشت، ته‌ڤگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكرات (ته‌ڤده‌م) بڕوانامه‌ى شه‌هیدبونیان له‌گه‌ڵ ته‌رمى شه‌هیددا نارده‌وه‌ بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ى".



له‌سه‌ر بڕوانامه‌ى شه‌هیدبونى ئه‌حمه‌دى ته‌مه‌ن 23 ساڵ نوسراوه‌، "ژیانێکی ئازاد بەرهەمی ئیرادەی شەهیدانه‌".

هه‌ر له‌بڕوانامه‌كه‌دا هاتوه‌، "شەهید ئەوانەن کە مەشخەڵی یاخیبونیان داگیرساندوەو نوێنەرایەتیی دەکەن، بۆیە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە مافەکانیان نەچەوسێنینەوە، چونکە خوێنی شه‌هیدانمان هەرزان نییە، شەهید ئەوانەن کە دڵیان پاک‌و سافە، ئەوانەن کە لەحەقیقەت تێگەیشتون‌و ویستویانە درکیان پێبکەن‌و خۆیان فیدای بەدیهێنانی دەکەن، کەس ناتوانێت زیان بەو هۆکارە بگەیەنێت کە گەشە دەکات‌و بەخوێنی شەهیدان ئاو دەدرێت، لەسایەی شەهیدەکانمان لەمردن یاخیبوین‌و ژیانێکی بێ مەرگمان خوڵقاند".

له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت، "ئێمە وەک ته‌ڤگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكرات (ته‌ڤده‌م) ڕێبازی شەهیدەکانمان دەگرینەبەرو سەریان بۆ دادەنه‌وێنین‌و بەڵێندەدەین تا دامەزراندنی سوریایەکی دیموکرات‌و کوردستانێکی ئازاد، شوێن خەباتیان بکەوین".

بەپەلە