زیاتر لە 205 پەرلەمانتاری عێراق بانگەوازێکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕۆژئاواى كوردستان بڵاودەکەنەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئارام شێخ محەمەد جێگری پێشوتری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەسپێشخەرییەکی سیاسیی‌و مرۆیی بۆ هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، ڕاشیگه‌یاندوه‌، "ئه‌وكه‌سانه‌ى به‌شدارییانكردوه‌، په‌رله‌مانتارى ئێستاو خوله‌كانى پێشوى په‌رله‌مانیشى تێدایه‌".


بەهۆی ئەو په‌لاماره‌ چەکدارییانەی ئەمدواییەی سەر ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاواى كوردستان) کە بوەتە هۆی کوژران‌و برینداربونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان‌و ئاوارەبونی هەزاران خێزانی کورد، 205 پەرلەمانتاری ئێستاو خوله‌كانى پێشوی په‌رله‌مانى عێراق بانگەوازێکی بەپەلەیان ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئارام شێخ محەمەد خاوه‌نى پڕۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، ئه‌و بانگەوازە بەهەرسێ زمانی (کوردی، عەرەبی‌و ئینگلیزی) نوسراوەو تێیدا داوا لەجیهان دەکرێت، بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆبگرن بەرامبەر بەو "ڕوداوە خوێناوییانەی" کە ڕوبەڕوی خەڵکی سڤیل دەبێتەوە له‌باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان)".