شارپرێس:
دواى كۆبونه‌وه‌ى مالیكى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بڕیار له‌گۆڕینى نورى مالیكى كاندیدیان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌دات، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت، "ئه‌مریكا سێ له‌كاندیده‌كانى دیكه‌ى چوارچێوه‌كه‌ى له‌لا په‌سه‌نده بۆ ئه‌و پۆسته".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس لهسهرچاوهى باڵاى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیه‌وه دهستیكهوتوه، دواى كۆبونه‌وه‌ى نورى مالیكى كاندیدى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌رپرسى كاروبارى سیاسیى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا، دوا قسه‌ى تره‌مپ گه‌یه‌نراوه كه سوربونه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى.
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "دواى گه‌یاندنى كۆتا په‌یامى ئه‌مریكا به‌نورى مالیكى، بڕیاروایه، ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر حه‌وت بڕیارە کشانەوەكه ڕابگەیەنێت‌و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆببێته‌وه‌و به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى نورى مالیكى له‌و پۆسته ڕابگه‌یه‌نێت".
ئه‌گه‌رچى باس له‌وه‌كراوه چوارچێوه‌كه سێ كاندیدى دیكه‌ى هه‌یه‌و ئه‌مریكاش هیچ تێبینییه‌كى له‌سه‌ر هیچكامیان نییه ئه‌وانیش (عه‌دنان زورفى، مسته‌فا كازمى‌و محه‌مه‌د شیاع سودانى)، به‌ڵام چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باس لهناوێكى نوێ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى مالیكى ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ڕایگه‌یاند، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ناوى نه‌هێنراوه له‌میدیاكانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى به‌هێز ئه‌وه‌یه باسم بەدری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەردیی بۆ شوێنه‌كه‌ى مالیكى كاندید بكات‌و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ڕابگه‌یه‌نرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك میدیاى عێراقیش باس لهوهدهكهن، نورى مالیكى كشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "تائێستا نه‌كشاوه‌ته‌وه‌و له‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌فه‌رمى كشانه‌وه‌ى نورى مالیكى ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
شه‌وى 27 له‌سه‌ر 28ى ئه‌م مانگه، دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا لهپهیامێكدا كه ئاراسته‌ى عێراق‌و لایه‌نه شیعه‌كانى كرد هۆشداریى توندیداو ڕایگه‌یاند، "بیستومە وڵاتی مەزنی عێراق، خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بەهێنانەوەی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتى، "دوایینجار کە مالیکی لەدەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە نقومی هەژاریی‌و پشێوییەکی تەواوەتی بوو".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "نابێت ڕێگەبدەین ئەمە دوبارە ببێتەوە، بەهۆی سیاسەتو ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات‌و ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی‌و ئازادیی نابێت".
