شارپرێس:
به‌بڕیارى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، ئه‌میرێكى پێشوى داعش پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گه‌وره پارێزگاى ڕه‌ققه‌ى پێدرا، پێشتریش چه‌ندین پۆستى دیكه‌ى هه‌ستیارى له‌سوریا پێدراوه، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، "دیاریكردنى ئه‌و ئه‌میره‌ى پێشوى داعش، له‌سه‌ر داواكاریى‌و ڕێنمایى ڕاسته‌وخۆى میتى توركیا بوه".
سێشەممەر ڕابردوو، ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریا فەرمانێکی دەرکردو تێیدا، ڕائید ڕامی ئەسعەد تەها-ی وەک به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی پارێزگای ڕەققە دەستنیشانکرد.
ئەو هەنگاوە مشتومڕێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی تێوەگلانی ڕابردوی لەگەڵ داعش، بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو دەستبەکاربونە لەسەر داواكاریى‌و ڕێنمایی ڕاستەوخۆی میتى تورکیا بوەو ڕۆڵی سەرەکی ئه‌وكه‌سه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایش، ڕێکخستنەوەی پاشماوەکانی داعش دەبێت لەناوچەکەدا.
ڕامی ئەسعەد تەها، لەهۆزى ئەلبو شەعبانه، بەیەکێک له‌كه‌سه دڵسۆزه‌كانى داعش داده‌نرێت به‌تایبه‌ت كاتێك گروپه‌كه پێشتر ڕه‌ققه‌ى داگیركرد‌و كردیه پایته‌ختى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى، ئه‌وكاتیش پۆستی ئه‌میری هه‌بوه.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ڕامى ته‌ها لەشارۆچکەی شەدادی سەر بەپارێزگای حەسەکە، پەیوەندیی بەداعشەوە کردوە، پێشئەوەی بچێتە شاری ڕەققە، کە ئەوکات پایتەختی سەرەکی گروپەکە بوە.
دوابەدوای له‌ناوچونى داعش‌و بەدیاریكراوى لەساڵی 2017دا، ڕامى بۆ تورکیا هەڵاتوه‌و دواتر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌چه‌كدارو به‌رپرسه‌كانى داعش، جارێكى له‌توركیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سوریا‌و له‌شارۆچكه‌ى عه‌زاز نیشته‌جێبوه‌و ڕاسته‌وخۆ پەیوەندیی گروپى توندڕه‌وى ئەحرار ئەلشەرقییە کردوه كه ئه‌و گروه بەپاڵپشتی تورکیا لەپاشماوەکانی داعش پێکهاتبوو، ئه‌ركى سه‌ره‌كیشیان په‌لاماردانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و په‌لاماردانى هاوڵاتیانى سڤیلى كورد بوو.
شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، ساڵی 2021 لەچوارچێوەی نوێنەرایەتییە دەرەکییەکان کە تورکیا سەرپەرشتیدەکرد، ڕامى ئه‌سعه‌د ڕەوانەی لیبیا کراوه‌و سه‌رپه‌رشتیى ئه‌و هێزه‌ى كردوه كه له‌پاشماوه‌كانى داعش پێكهاتبون.
سەرەڕای ئەو ڕابردوەی كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین گروپى تیرۆریستى هه‌یبوه، دواى هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌حمه‌د شه‌رع، ڕامی ئەسعەد چەندین پۆستی دیكه‌ى ئەمنیی هه‌ستیارى پێدراوه، لەوانە بەرپرسی به‌شى هه‌واڵگریى‌و زانیاریی، بەرپرسی بەشی ئاسایشی بەڵگەنامەکان لەوەزارەتی ناوخۆ، جگە لەو پۆستەکەش، وەک جێگری فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆ‌و بەرپرسى کاروباری ئەمنی لەپارێزگای حومس‌و جێگری بەڕێوەبەری بەشی بەرەنگاربونەوەی تیرۆریش كاریكردوه.
