ئایا کتێبی "ئەبو موسعەب زەرقاوی" پەیوەندییەکانی مالیکی‌و شەرع ئاسایی دەکاتەوە؟

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3785 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقی ئاشكرایكردوه‌، حکومەتی سوریا لەسەر داوای بەغدا، ڕێگریی لەنمایشکردنی کتێبێکی پەیوەندیدار بەڕێکخراوی قاعیدە لەپێشانگایەکی کتێب لەدیمەشق کردوە.


ئەو هەنگاوەش لەچوارچێوەی هەوڵەکانی عێراقدایە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا بەسەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع.

کتێبەکە کە وتارەکانی ئەبومەسعەب زەرقاوی تێدایە، بەوە تۆمەتبارکراوە کە هانی ڕق‌و کینەو تایەفەگەریی دەدات.

ئەو پێشانگایە یەکەمین چالاکییە لەدیمەشق دوای ڕوخانی بەشار ئەسەد لەلایەن ئەحمەد شەره‌عەوە، کە پێشتر سەرکردەیەکی سەر بەڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە بوە.

دەزگای چاپ‌و بڵاوکردنەوەی نەقش کە بنکەکەی لەئیدلبە، سەرەتا ڕیکلامی بۆ کتێبەکە کردبوو، بەڵام دواتر لایبردو لەپێشانگاکەشدا بەردەست نەبوو.

نوری مالیکی سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاساو کاندیدی ئێستاش بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتبوى، "بەغدا دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سوریا هەبێت‌و ڕابردوی شەرع-یش کۆتاییهاتوەو ئێستا ئەو سەرۆکی ڕاستەقینەی سوریایە".

مالیکی داوایکردبوو، سوریا نەبێتە شوێنێک بۆ تیرۆریستان‌و له‌چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌كانیشدا، عێراق ئاماده‌یه‌ هاوکاریی گەنم‌و نەوت پێشکەشی دیمەشق بکات.

بەپەلە