رێککەوتنێکی شیعەکان لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکراکرا.. مالیکی بە کشانەوە رازی بوە

عیراق

10/02/2026‌ 5038 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی رەوتی حیکمە دوایین رێککەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکرادەکات و دەڵێت، پێشنیازکراوە کە نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران دیاری بکرێت، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم دەست لەکار بکێشێتەوە.


سەباح ساڵحی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی رەوتی حیکمە لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"  سیناریۆکە بەو شێوەیەیە کە نوری مالیکی بەفەرمی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت و دواتر لەسەر ویستی خۆی بکشێتەوە، ئەوەش وەک پەیامێک بۆ ئەمریکا کە هەرچۆنێک بێت قسەی خۆیان بەرامبەر واشنتۆن ببەنە سەر ".

 ئەوەشخراوەتەڕوو،" نوری مالیکی بەم پێشنیازە و کشانەوەکە رازی بوە، چوارچێوەی هەماهەنگیش ئێستا چاوەڕوانی هێوربونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە و نایەوێت هەنگاوێک بنێت کە ئاڵۆزی زیاتری بەدوادا بێت "