شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا
لەبەغدا داوای کرد حکومەتی عێراق سەربەخۆ بێت و تیشک بخاتەسەر پاراستنی
بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی، دەشڵێت،" ئامادەین بەهەموو جۆرێک روبەڕوی
چالاکییەکانی ئێران ببینەوە و پاڵپشتی سەربەخۆیی حکومەتی عێراق بکەین ".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا
لەبەغدا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" واشنتۆن ئامادەیە بەهەموو
شێوەیەک ڕوبەڕوی چالاکییەکانی ئێران بێت کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری عێراقە
".
ئەوەشیخستەڕوو،"
هەر حکومەتێکی عێراق دەبێت بەتەواوی سەربەخۆبێت و تەنها تیشک بخەنەسەر پاراستنی
بەرژەوەندیی گشت عێراقییەکان ".