شارپرێس:
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕونکردنەوەیەکی بەپەلەی لەبارەی داخستنی کاتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بڵاوکردەوەو هۆکارەکەی بۆ "کێشەیەکی تەکنیکی" گەڕاندەوە.
مهیسهم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "داخستنی کاتیی فڕۆکەخانەی بەغدا بەهۆی سەرهەڵدانی گرفتێکی تەکنیکیی لەناکاو بوە، کە پێویستی بەگرتنەبەری ڕێکاری خێرا هەبوە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ بەرزترین پێوەرە جیهانییەکانی فڕۆکەوانیی".
سافی ئاماژەی بەوەکرد، تیمە هونەرییە پسپۆڕەکان دەستبەجێ دەستیان بەکارەکانی دەستنیشانکردنو چارەسەرکردنی گرفتەکە کردوە بەگوێرەی پێوەرەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانی مەدەنی (ICAO)، لەچەند کاتژمێری داهاتوداو دوای تەواوبونی پشکنینە کۆتاییەکان، فڕۆکەخانەکە بەڕوی گەشتەکاندا دەکرێتەوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی گواستنەوە بەتوندی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەهەبونی گرفتی ئەمنی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی دەکەن، لهو ڕوهشهوه وتى، "ئەو دەنگۆیانە دورن لەڕاستیهوهو هیچ سەرچاوەیەکی فەرمییان نییە، داواش لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن دهكهین تەنها پشت بەسەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەت ببەستن بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان".
لهلایهكى دیكهشهوه ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی عێراق داوای لێبوردنی لەگەشتیاران کرد بەهۆی ئەو پەککەوتنە لەناکاوەوه جەختیکردەوە، پابەندن بەپەرەپێدانی ژێرخانی فڕۆکەوانیو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی.
ئهگهرچى وتهبێژهكه زانیاریى ڕونى ئاشكرانهكرد، بهڵام چهند سهرچاوهیهك باسیان لهوهكردوه، بهگوێرهى بەدواداچونەکان، هۆکارە ڕاستەقینەکانی ئەو جۆرە داخستنانە لەفڕۆکەخانەی بەغدا زیاتر بۆ سێ هۆكار دهگهڕێتهوه كه بریتین له(تێکچونی سیستەمی ڕوناکیو کارەبای مەدرەج، کێشەی درز یان تێکچونی قیری مەدرەج، یاخود نوێکردنەوەی سیستەمی چاودێری ـ ATC).
ئەگەرچی وتهبێژى وهزارهتى گواستنهوه ڕەتیکردهوه پرسهكه ئهمنیى بێت، بەڵام سهكۆكانى سۆشیال میدیا گومانیان هەیە، چونکە لەڕابردودا فڕۆکەخانەی بەغدا ڕوبەڕوی هێرشی درۆنی یان موشەکی بوەتەوە، بەڵام لەم حاڵەتەی ئێستادا کە باس لە"چاکسازیی" دەکرێت، ئەگەری تێکچونی تەکنیکی لەمەدرەج یان لایتەکان زۆرترینو نزیکترینە لەڕاستی.