شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو ڕاگەیاند، لە بەرامبەردا هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان زیاتر لەشەش ملیۆن و 455 هەزار بەرمیل بوە.
بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراو گەیشتووەتە 107616220 بەرمیل، کە داهاتەکەی بڕی 6485294000 دۆلار بوە.
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەکردووە کە زۆرینەی ئەم بڕە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە کە 101160349 بەرمیل بووە، لە بەرامبەردا هەناردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان زیاتر لە شەش ملیۆن و 455 هەزار بەرمیل بوە.
هەروەک ئامارەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە لەو مانگەدا هیچ بڕە نەوتێک بۆ وڵاتی ئوردن یان لە کێڵگەی گەیارەوە هەناردە نەکراوە.
ئەم ڕاپۆرتە گوزارشت لە ئاستی داهاتی نیشتمانیی دەکات کە لە فرۆشتنی نەوتی خاوەوە بەدەستهاتووە و دابەشبوونی جوگرافی هەناردەکە لە ناوچە جیاوازەکان و کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە وردی ڕوون دەکاتەوە، کە ڕەنگدانەوەی بارودۆخی بازاڕ و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.