ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران خێراتر کردووە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئێران خێراتر دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەنێوان تاران و واشنتۆن.

ئەم ئامادەکاریانە وردەکاری نوێ لەبارەی تواناکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-٢٢ کە گەیشتوونەتە ئیسرائیل، و چوارچێوەی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆدەگرێت.

کەناڵەکە ڕایگەیاندووە، هاتنی فڕۆکەکانی ئێف-٢٢ کە ڕۆژی سێشەممە لە ئیسرائیل نیشتوونەتەوە، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاوسەنگی فشارەکانی واشنتۆن و تاران هەیە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارەکەیدا لە کۆنگرێس بە وردی پاساوەکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، لەوانەش بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی و ئەتۆمی ئێرانی خستەڕوو، بە ئاماژەدان بە هاوکارییە ئەمنییە بێ وێنەکان و جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا.