شارپرێس:
یەکێتی ئەوروپا
کاردەکات بۆ گۆڕینی ستراتیژییەتی سزاکانی لەسەر سوریا، بەجۆرێک لەسزادانی نیشانەکانی
ڕژێمی پێشوو (بەشار ئەسەد)ەوە دەگۆڕێت بۆ بەئامانجگرتنی ئەو لایەنانەی دەبنە ڕێگر
لەبەردەم پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسییو سەقامگیریی وڵاتەکە.
بهگوێرهى بەڵگەنامەیەکی
نهێنی کە ناوهندى دیپلۆماسی یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیکردوەو ماڵپەڕی (یوراکتیڤ ـ Euractiv) بڵاویکردوەتەوە، پێشنیازکراوە مۆدێلێکی نوێی
سزا پەیڕەوبکرێت.
چاودێران لهو ڕوهوه
دهڵێن، ئەم هەنگاوە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەکۆتایی ساڵی 2024 دێت، کە تێیدا
یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت پاڵپشتی لەدەسەڵاتە کاتییەکەى سوریا بکات بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی
گواستنەوە.
وهكو لهبهڵگهنامهكهى
ناوهندى دیپلۆماسی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژهى پێكراوه، چوارچێوە نوێیەکە جەخت لەسەر
سزادانی ئەو کەسو گروپانە دەکاتەوە کە تێکدەری پڕۆسەی سیاسیین، كه بریتین لهو هێزانەی
هەڕەشە لەئاسایشو سەقامگیریی قۆناغی گواستنەوە دەکەن، یان ئەوکەسانەی لەقۆناغی ئێستادا
بەردەوامن لەپێشێلکارییەکان، لهگهڵ ئهو لایەنانەی دەیانەوێت پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی
سوریا بۆ بەرژەوەندیی تایبەتو نایاسایی بەکاربهێنن، لهگهڵ تۆڕەکانی بازرگانی
مادەی هۆشبەر، بەتایبەت ئەوانەی تێوەگلاون لەبەرهەمهێنانو قاچاخچێتی "کەپتاگۆن".
شرۆڤهكاران باس
لهوهدهكهن، ئەو بڕیارە نوێیەى یهكێتیى ئهوروپا ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی یەکێتی
ئەوروپا دەیەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریای نوێ ئاسایی بکاتەوە.
یەکێتییەکە جهختیكردوهتهوه،
چاو بەلیستی سزا کۆنەکاندا دەخشێنێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگرییە یاساییەکان لەبەردەم
هاوکارییە مرۆییەکانو پڕۆسەی بونیادنانەوەی دامەزراوە حکومییەکان لاببات، بەمەرجێک
ئەو دامەزراوانە لەژێر دەستی کەسایەتییەکانی ڕژێمی پێشوو و ههروهها تێكدهرانى ئێستا
نهبن.
