شارپرێس:
لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا کە ئاماژەیە بۆ گۆڕینی هاوکێشە کارگێڕییەکان لەباکوری سوریا، پارێزگاری حەڵەب بڕیاریدا متمانە ببەخشێتە گه‌نجێك وه‌ك دهمڕاستو بڕیاربهدهستى ناوچە هەستیارەکەی عەفرین، به‌ڵام كوردانى نیشته‌جێى عهفرینو ده‌وروبه‌رى ده‌ڵێن، "ئه‌وكه‌سه كورد نییه، ئەو تیرۆریستێکی تاوانبارەو خاوەن بیروڕای دژە کوردە، هەروەها لایەنگری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە".
عەزام غەریب پارێزگاری حەلەب لەبەیاننامەیەکدا ئاشكرایكردوه، خەیرو عەلی داود-ى وەک بەرپرسی نوێی ناوچەی عەفرین دەستنیشانکراوە، ئەو بڕیارەش دوای ئەوەدێت کە پێشتر مەسعود بەتاڵ ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد.
خه‌یرو داود وەک یەکێک لەکادیرە گەنجەکانی ناو حکومەتی نوێی سوریا دەناسرێتو لەدایکبوی ساڵی 1993یه‌و له‌حه‌له‌ب، خوێندکاری کۆلێژی زانستە سیاسییەکانە لەزانکۆی ئیدلب، سەرەڕای تەمەنە گەنجەکەی، پێشتریش چەندین پۆستی کارگێڕیی لەدامەزراوەکانی حکومەتی نوێ‌دا وەرگرتوە کە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد پێکهێنراون.
چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتودا، ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنێوان مه‌سعودو خهیرودا لەناوەندی ناوچەی عەفرین بەڕێوەبچێت.
دواى ئه‌و ڕاگهیهنراوهى پارێزگارى حه‌له‌ب، ژماره‌یه‌ك له‌كوردانى نیشته‌جێى عهفرینو ده‌وروبه‌رى هاتنهدهنگو ده‌ڵێن، "ئێمە بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە کەسێک بەناوی خەیرۆ عەلی داود وەک بەرپرسی ناوچەی عەفرین دابنرێت، چونكه خەیرۆ لەگوندی کۆرزێلێ لەگوندی عەفرین لەدایکبوە، بەڵام لەشاری ئیدلب گەورە بوەو تەواوی ژیانی لەوێ بەسەربردوە".
كوردانى عهفرینو ده‌وروبه‌رى ده‌ڵێن، "ئه‌وكه‌سه بەکوردی قسە ناکات، پێمانوانییە کەسێکی گونجاوبێت بۆ ئەو ئەرکە نوێیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕەچەڵەکی نادیارەو ناشزانین باوکی کێیە، هیچ پەیوەندییەکی بەعەفرینەوە نییە جگە لەناوی ئەو گوندەی لێی لەدایکبوە، جگەلەوەش، ئەو تیرۆریستێکی تاوانبارەو خاوەن بیروڕای دژە کوردە، هەروەها لایەنگری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە، لەوانەش ڕێکخراوی حەماسی فەڵەستینی".
