کەمپی سورداش بۆردومان کرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا کەمپی سورداش کە کەسوکاری ئەندامانی کۆمەڵەی تێدا نیشتەجێن، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆردومانکرا.

بەگوێرەی سەرچاوەکان درەنگانی ئەمشەو دوو جار هێرشی درۆنی کراوەتەسەر کەمپی سورداش لە سنوری قەزای دوکان.

سەرچاوەیەکی کۆمەڵە دەڵێت، لەهێرشەکەدا زیانی گیانی نەبووە.