شارپرێس:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەتۆڵەی شارهكانى (دیمۆنا و عەراد) هێرشی توندیکردوهتهسهر ناوەڕاستی شارى تاران ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لەکەوتنی دوو موشەکی ئێرانی لەدوو شاری باشور.
لەبەیاننامەیەکی کورتدا هاتوە سوپاى ئیسرائیل نوسیویهتى، "هێزەکانی ئیسرائیل ئێستا سەرقاڵی وەشاندنی گورزن لەڕژێمی ئێران لەناوجەرگەی تاراندا".
چەند شارێکی ئێران بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلو ئەمریکاوە لەرینەوە، کە بهگوێرهى میدیاکانی ئێران، دەنگی سێ تەقینەوە لەناوچەی دەماوەندی تارانو زنجیرەیەک تەقینەوەش لەبنکەی سەربازیی ئابسەرد بیستراوە، هەروەها تەقینەوە لەفەردیسو کەرەجو کەرمەدەرە ڕویداوەو گەیشتوەتە بەندەر لەنگە لەهورمزگان.
ڕۆژی شەممە زیاتر لە 100 کەس بەهۆی دوو هێرشی موشەکیی ئێران بۆسەر باشوری ئیسرائیل برینداربون، کە کوشندەترین هێرش بون لەدوای دەستپێکردنی شەڕ لەماوهى سێ هەفتە لەمەوبەرەوەو ناتانیاهۆش بەڵێنی وەڵامدانەوەی لەهەموو بەرەکاندا.
میدیاى ئیسرائیلى بهفهرمى بڵاویكردوهتهوه، لەشاری عەراد 84 کەس برینداربونو لەدیمۆنەش 33 کەسی دیکە برینداربون، ئهمه جگه لهزیانه مادیهكان.
