ئاهەنگی نەورۆز لەقەندیل بەڕێوەدەچێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لە گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل ئاهەنگ و چەندین چالاکیی بەڕێوەدەچێت لەوانە داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز و نەخشاندنی نەخشەی کوردستانی گەورە بە مەشخەڵ.

هەروەها ئەمڕۆ  سەرەڕای کەشی باراناویی، خەڵک پەیتا پەیتا ڕوو لە گۆڕەپانەکە دەکەن بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکە.

لەئاهەنگەکەدا گرووپی ئاوازی چیا بەشدارن بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان.