شارپرێس:
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین ڕژێمی سوریا شەڕی ئێمە لە دژی ئێران و حیزبوڵا بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی زیان بە دروزەکان بگەیەنێت و ئەگەر زیانی پێ بگەیەنێت هێرشی دەکەینە سەر.
یسرائیل کاتز ڕایگەیاند، من و سەرۆک وەزیران فەرمانمان بە سوپا کردووە کە لە کاردانەوەی بەئامانجکردنی دروزەکان ژێرخانی ڕژێمی سوریا لە سوەیدا بکەنە ئامانج.
دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە ھەڵسوکەوتی یەکلاکەرەوە و فشار لەسەر ھەموو بەرەکان بۆ پاراستنی ھاوپەیمانەکانمان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل.
کاتز ڕونیکردەوە، پەیامی ئێمە بۆ ڕژێمی سوریا ئەوەیە کە ئیسرائیل ڕێگە نادات هیچ لایەنێک بە بیانووی شەڕ زیان بە دروزەکان بگەیەنێت.