شارپرێس:
لەپەیامێکی توندو کاریگەردا، هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کرد کە بارەگاو هێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە دەکرێنە ئامانج، عامری ئەوکارانەی بەدەستدرێژییەکی تاوانکارانە وەسفکرد کە ڕاستەوخۆ سەروەریی خاکی عێراق دەبەزێنن، دهشڵێت، "حهشدى شهعبى 160 كوژراوو بریندارى ههیه".
بهگوێرهى پەیامەکەی عامری، "ئەو هێرشانە تائێستا زیاتر لە 60 كوژراوو 100 برینداری لەڕیزەکانی حەشدی شەعبی لێکەوتوەتەوە، ئەو تێکۆشەرانە لەپێناو پاراستنی ئاسایشو سەقامگیریی نیشتمانەکەیان وەستاونو باجەکەی بەخوێنی خۆیان دەدەن".
عامری ڕوى لەپهرلهمانو حکومەتی عێراق بەتایبەتی وەزیری دەرەوە كردو داوایکرد، "هەڵوێستێکی جدیو بەپەلە وەربگرن بۆ کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییانە، ئەرکی دامەزراوە فەرمییەکانە سنورێک بۆ ئەم هێرشانە دابنێن کە شکۆو یەکپارچەیی خاکی عێراق دەخەنە مەترسییەوە".
لەکۆتایی پهیامهكهیدا، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر جهختیكردوهتهوه، "ئەم پەلامارانە نەک هەر ورەیان دانەبەزاندوین، بەڵکو سوربونو پێداگریمان لەسەر پاراستنی شکۆو سەروەریی عێراق زیاتر دەکات".
