شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی پێشوازی لەسەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند، بە ناتانیاهۆم وت هێرش نەکاتە سەر دامەزراوەکانی وزە، بەڵام ئەو کردی.
ترەمپ ڕونیکردەوە، لەبری هەموو لایەک بەرگری لە گەرووی هورمز دەکەین.
دەشڵێت، سەرکردایەتی ئێران لەناوچووەو من باوەڕم وایە کاریگەری لەسەر ئێران زۆر دەبێت، و بەم زووانە تەواویان دەکەین.
هاوکات لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمەریکا داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کرد دەست بەسەر دوورگەی خارگی ئێراندا بگرێت بۆ پەکخستنی ئابووریی ئێران.