دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز بۆردومان کرا

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1206 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەنتەری سەلامەتی ئەتۆمی وڵات لێکۆڵینەوەی تەکنیکی و وردی ئەنجامداوە سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی تیشکدانەوە لە دەوروبەری دامەزراوەکەدا.

دەشڵێت: "بە پشتبەستن بە دۆزینەوەکان، هیچ تیشکدانەوەیەک نەبووە، هەروەها هیچ مەترسییەک لەسەر دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری نییە".