شارپرێس:
لەگەڵ چونە ناو
چوارەمین هەفتەی جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران، ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن، ئەمریکا
هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی سەربازیی خۆی دەدات لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی
هەزاران سەربازی مارێنزو کەشتی گەورەی جەنگیی، هاوکات لەگەڵ باسکردنی بژاردە هەستیارەکانی
واشنتۆن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، بهشێوهیهك ڕاپۆرتە
هەواڵییەکان ئاماژەبەوەدەکەن، پنتاگۆن ئامادەکاریی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینیو دەستبەسەرداگرتنی
یۆرانیۆمهكهى تاران دهكات.
بهگوێرهى زانیارییەکانی
ئاژانسی ڕۆیتەرز، واشنتۆن بڕیاریداوە هەزاران سەربازیی مارێنز ڕەوانەی ناوچەکە
بکات، کەشتیی جەنگی (یو ئێس ئێس بۆکسەر ـ USS Boxerو یو ئێس ئێس تریپۆلی ـ USS Tripoli) کە هەڵگری زیاتر لەحهوت ههزارو 500 سەربازو
یەکەی تایبەتن، بەرەو کەناراوەکانی ئێران بەڕێکەوتون، بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکەن،
ئەگەری دابەزینی هێز لەدورگەی خارگ کە شاخوێنبەری ئابوریی ئێرانە، لەسەر مێزی
گفتوگۆیە.
سەرنجڕاکێشترین
بەشی ئەم ئاڵۆزییانە، ڕاپۆرتەکەی تۆڕی (CBC NEWS)ی
ئەمریکییە، ئیدارەی ترەمپ خەریکی تاووتوێکردنی پلانێکی توندە بۆ ناردنی هێزی تایبەتی
(JSOC) بەمەبەستی دەرهێنانو دەستبەسەرداگرتنی
کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، چونكه کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی بەڕاشکاوی
وتى، "بژاردەی گەڕاندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەسەر مێزەو پنتاگۆن ئەرکی
ئامادەکارییەکەی پێسپێردراوە".
ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆم هۆشداریدەدات، ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسەکە دەڵێت، "ئێران
خاوەنی 972 پاوەند یۆرانیۆمی 60٪ پیتێنراوە، پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی ئەم مادانەش
مەترسیدارو زۆر ئاڵۆزه، بەتایبەت کە بەشێکی زۆریان لەژێر زەویو لەشوێنە پارێزراوەکاندان".
لهنوێترین زانیاریشدا،
ترهمپ پەیامێکی بەپەلەى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "ئەگەر ئێران لەماوەی 48
کاتژمێردا، گەروی هورمز بەشێوەیەکی تەواو و بێ هەڕەشە نەکاتەوە، ئەوا ئەمریکا هێرشدەکاتەسەر
وێستگە جیاوازەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەو وڵاتەو وێرانیان دەکات، بەگەورەترین
وێستگەیان دەستپێدەکات".
لهلایهكى دیكهشهوه (ئیسرائیل هیوم) بڵاویكردوهتهوه، ئەمریکا تاووتوێی فراوانکردنی مەودای شەڕ دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی گەروی هورمزو ئاماژەکانیش ئەوە نیشاندەدەن، ئامادەکاریی بۆ قۆناغەکانی داهاتوی فراوانکردنی شەڕەکە دەکرێت.
جهختى لهوهشكردوهتهوه، قۆناغی داهاتوو لێدانی جۆرە نوێیەکانی ئامانجە ئێرانییەکان دەگرێتەوە، ئامانجەکانی شەڕی داهاتوش ڕەنگە دامەزراوە ئەتۆمییەکانو ژێرخانەکان بگرێتەوە، ئەگەرەکانی ئەنجامدانی هێرشی زەمینیی ئەمریکا بۆ ناوەوەی ئێران لەهەڵکشاندایە.