شارپرێس:
وەزیری خوێندنی باڵای
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی
20%، سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی 45%.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەتەکە
لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 26ى 3ى 2026، کە تیایدا د.ئارام
محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت پێشنیاری داشکاندنی کرێی خوێندن خستەڕو ".
ئەوەشیخستەڕوو، لەو چوارچێوەیەداو لەپێناو هاوکاری زیاتری
خانەوادەی خوێندکاران و قوتابیان بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی %20،
سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی 45%، بەمەرجێک خوێندکار تاکو 3ى 5ى 2026 تەواوی
قیستەکانی بدات.
وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەشکرد، ئەم بڕیارەی وەزارەتی
خوێندنی باڵا و تێژینەوەی زانستی سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (بەیانییان و ئێواران)
و (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) دەگرێتەوە.