نۆڤۆستی ڕوسی زانیاریی لەبارەی گواستنەوەی ڕێبەری نوێی ئێران بۆ ڕوسیا ئاشکرادەکات

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1735 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاى ڕوسیى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى چاره‌نوسى ڕێبه‌رى نوێى ئێرانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ته‌نانه‌ت بۆ کاتژمێرێکیش، سەردانی ڕوسیاى نەکردوە".


ئاژانسی (نۆڤۆستی) ڕوسی لەزاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەگواستنەوەی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی ئێران بۆ ڕوسیا دەکەن‌و ده‌ڵێت، "ناوبراو تەنانەت بۆ چەند کاتژمێرێکیش، سەردانی ئەو وڵاتەی نەکردوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، برینداربونی خامنەیی مەترسیدار نییەو کاریگەریی لەسەر ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی نابێت.

پێشتر ڕۆژنامەیەکی کوه‌یتی بانگەشەی ئەوەیکردبوو، ناوبراو دوای هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ چارەسەر براوەتە مۆسکۆ، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، ئەو لەتەندروستییەکی باشدایەو دەرنەکەوتنی تەنها پەیوەندیی بەبارودۆخی جەنگەوە هەیە.