تاران هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرکردایەتیی ناوەندیی سەربازیی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشەممە هۆشداریدا لەوەڵامدانەوەیەکی وێرانکەرتر لەئەگەری دوبارەبونەوەی هەر هێرشێک بۆسەر ئامانجە مەدەنییەکانی وڵاتەکەی.


وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا لەبەیاننامەیەکدا، کە میدیای فەرمیی ئێران لەتێلیگرام بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، ئەگەر هێرشەکان بۆسەر ئامانجە مەدەنییەکان دوبارەببنەوە، ئەوا قۆناغەکانی داهاتوی ئۆپەراسیۆنە هێرشبەریی‌و تۆڵەسەندنەوەکانی ئێمە زۆر وێرانکەرترو بەرفراوانتر دەبن.

ئەم هۆشدارییەی لایەنی سەربازیی ئێران دوای ئەوەدێت، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە هەڕەشەی لەتاران کردبوو بەوەی ئەگەر گەروی هورمز بەڕوی کەشتیوانیدا نەکاتەوە، ئەوا ڕۆژی سێشەممە وێستگەکانی کارەباو پردەکانی ئەو وڵاتە بۆردوماندەکات.

بەپەلە