ئیسلام ئاباد ده‌بێته‌ ڕزگاركه‌ری جیهان.. وردەکاریی ڕێککەوتنە نهێنییەکەی تاران‌و واشنتۆن

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەوەرچەرخانێکی دراماتیکیدا، سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایانکرد، پلانێکی نوێ بەناوی (ڕێککەوتنی ئیسلام ئاباد) خراوەتە بەردەم تاران‌و واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بەگرژییەکان.


به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئامانجی سەرەکی دەستبەجێی ڕێککەوتنەکە، کردنەوەی گەروی هورمزە کە شا دەماری وزەی جیهانە، سوپای پاکستانیش بەهەماهەنگی لەگەڵ چین‌و ئەمریکا، نەخشەڕێگەیەکی دوو قۆناغییان داڕشتوە؛ قۆناغی یەکەم، ئاگربەستێکی 45 ڕۆژییەو قۆناغی دوەمیش ڕێککەوتنێکی گشتگیرە.
    
تاران داوای گەرەنتییەکی پۆڵایین دەکات کە نە ئەمریکاو نە ئیسرائیلیش هێرشینەکەنەسەر، لەبەرامبەردا ئامادەیە دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت بۆ مەبەستی سەربازیی، ئەگەر سزاکانی سەری لابرێت.

وه‌كو چاودێران پێیانوایه‌، ئەم جوڵە دیپلۆماسییە لەژێر فشارە توندەکانی دۆناڵد تره‌مپدایە، کە هۆشداریداوە، ئەگەر بەزویی ئاگربەست نەکرێت، ئەنجامی وێرانکەری دەبێت.

ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر تارانن؛ ئایا ئێران واژۆ لەسەر ئەم مەزەندەی لێکتێگەیشتنە دەکات یان جیهان بەرەو قۆناغێکی نادیارتر دەڕوات؟.

بەپەلە