هەڵوێستی ترەمپ لەسەر پێشنیارێکی ئاگربەست لەگەڵ ئێران ئاشکرادەکرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاکانی جیهان پێشنیازێکی ئاگربەستی 45 رۆژەیان بۆ راگرتنی شەڕی ئەمریکا و ئێران ئاشکراکرد، بەرپرسێکی کۆشکی سپیش دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ هێشتا واژۆی لەسەر پێشنیازەکە نەکردوە.


بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندوە: " پاکستان وەک وڵاتێکی نێوەندگیر پێشنیارێکی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست رادەستی ئەمریکا کردوە، ئەمە یەکێکە لەو چەندین بیرۆکەیەی خراونەتەڕوو، بەڵام دۆناڵد ترەمپ هێشتا واژۆی لەسەر نەکردوەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سەر ئێران بەردەوامە."

ئەوەشیخستەڕوو، بڕیارە کاتژمێر 1:00 پاشنیوەڕۆ بەکاتی واشنتن (کاتژمێر 8:00 شەو بەکاتی هەولێر) دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا زانیاریی زیاتر لەبارەی جەنگەکە و ئەم پێشهاتانە ئاشکرا بکات.

بەپەلە