ترەمپ: ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1487 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی ئەمریکا، لەپەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ئاشتیی جیهان، ترەمپ ده‌ڵێت، "ئێرانییەکان بێزاربون لەدۆخی جەنگ‌و هاوشێوەی هەموو وڵاتانی دیکە، ئێستا خوازیاری ئاشتین".


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتەیەکگرتوەکان هاوکار دەبێت لەڕێکخستنەوەی قەرەباڵغی‌و هاتوچۆی کەشتییەکان لەگەروی هورمزدا، لەم قۆناغەدا جوڵەی ئەرێنی زۆرو قازانجێکی دارایی گەورە بۆ وڵاتان دێتە ئاراوەو ئێران دەتوانێت دەست بەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە بکات".

ترەمپ جەختیکردەوە، ئەمریکا جۆرەها پێداویستی‌و کەلوپەلی فریاگوزاریی ڕەوانە دەکات‌و هێزەکانیان لەناوچەکەدا دەمێننەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەدەچێت.

لەکۆتاییدا بەگەشبینییەوە وتى، "هەستدەکەم ئەمە دەبێتە سەردەمی زێڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

بەپەلە