ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئاسمانی عێراق به‌ڕوى گه‌شته‌كاندا دەکرێتەوە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ماوەیەک لەڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی تێکچونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، بڕیاردرا جارێکی دیکە دەرگای ئاسمانی عێراق بەڕوی فڕۆکە مەدەنییەکاندا بکرێتەوە.


بەنگین ڕێکانی سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بەوەکالەت، ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەشتە فڕۆکەوانییەکانی عێراق بەفەرمی دەستپێدەکەنەوە".

ئەم هەنگاوە دوای هەڵسەنگاندنێکی وردی بارودۆخی تەکنیکی‌و ئەمنیی دێت، بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی گەشتیاران‌و کەمکردنەوەی ئەو فشارەی بەهۆی داخرانی کتوپڕی ئاسمانەوە دروستبوو.

چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، خشتەی فڕۆکەخانەکان بگەڕێتەوە باری ئاسایی‌و ئەو گەشتانەی دواکەوتبون، ئەنجامبدرێن.

دەستپێکردنەوەی گەشتەکان هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربه‌ستێكى 14 ڕۆژى‌و کۆتاییهاتنی ئەو دۆخە نائاساییەی بەهۆی پەرەسەندنی جەنگەوە دروست ببوو، بەمەش فڕۆکەخانەکانی عێراق دەگەڕێنەوەسەر خشتەی کارکردنی ئاسایی خۆیان‌و گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەبێ گرفت بەردەوامدەبن.

بەپەلە