شارپرێس:
سه‌رۆكى ئه‌مریكا لهپهیامێكى به‌په‌له‌دا هۆشداریى به‌تاران دهداتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەموو کەشتییە جەنگییەکان‌و فڕۆکەکانو کارمەندانی سەربازیی ئەمریکا، لەگەڵ تەقەمەنی‌و چەکو هەموو پێداویستییەکی دیکە بۆ لەناوبردن‌و تێکشکاندنی دوژمنێکی لاوازکراو، لەناوخۆو دەوروبەری ئێران دەمێننەوە"، ده‌شڵێت، "ئەگەر بەهەر هۆکارێک ڕێککەوتنەکە جێبەجێنەکرێت، ئەوا جەنگ بەشێوەیەکی زۆر گەورەترو بەهێزتر لەوەی کە تائێستا بینراوە، دەستپێدەکاته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس شۆشیال) نوسیویەتی، "هەموو کەشتییەکان، فڕۆکەکانو کارمەندە سەربازییەکانی ئەمریکا، لەگەڵ تەقەمەنی‌و چەکی زیاتر‌و هەر شتێکی دیکە کە گونجاوو پێویست بێت بۆ بەسزاگەیاندنی کوشندەو وێرانکردنی دوژمنێک کە پێشتر بەڕێژەیەکی بەرچاو تێکشکێنراوە، لەجێگەی خۆیان لەناوەوەو دەوروبەری ئێران دەمێننەوە".
دەشڵێت، "ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک وانەبێت، شەڕ رادەگیرێت واتە ئەگەر ڕێککەوتن جێبەجێنەکرێت، کە زۆر دورە ڕوبدات، ئەوا تەقەکردن دەستپێدەکاتەوە، گەورەتر، باشتر‌و بەهێزترو وێرانكه‌رتر لەوەی کەس تائێستا بینیبێتی دەستپێدەکەینەوە".
ئه‌م په‌یامه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاروایه سبه‌ینێ هه‌ینى له‌پاكستان لایه‌نى ئێرانى‌و ئه‌مریكى یه‌كه‌م دانوستانى ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامبده‌ن له‌دواى جه‌نگێكى قورسى نێوانیان.
