جەی دی ڤانس هۆشداری دەداتە ئێران

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 358 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە پێشوازی لەبڕیاری ئاگربەست کرد، بەڵام بە "ئاگربەستێکی ناسک" ناوی برد و داوای لە تاران کرد "بە جدی" دانوستان بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن و هۆشداریشی دا کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا "کەسێک نییە کە یاری لەگەڵ بکرێت".

ڤانس لە میانەی سەردانێکدا بۆ بوداپێست وتی: ئەگەر ئێرانییەکان ئامادەبن لەگەڵ ئێمە کار بکەن، پێموایە دەتوانین بگەینە ڕێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئێرانییەکان نەیەنە سەر مێزی دانوستان، "بۆیان دەردەکەوێت کە سەرۆکی ئەمریکا کەسێک نییە یاری لەگەڵدا بکرێت. بەدوای پێشکەوتندا دەگەڕێت".