شارپرێس:
سەربازانی سوپای ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی بۆ سەر ئێران نزیکەی 2 ملیۆن خواردنەوەی وزەبەخشیان بەکارهێناوە لەگەڵ خواردنەوەی نزیکەی 3 ملیۆن و 600 هەزار لیتر قاوە.
دان کەین، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا دەڵێت، "لە ڕێگاوە بەرەو ئۆپەراسیۆنەکان، زیاتر لە 6 ملیۆن ژەمە خواردنمان خواردووە؛ بە لێکدانەوەی من نزیکەی 3 ملیۆن و 500 هەزار لیتر قاوەمان خواردووەتەوە، لەگەڵ 2 ملیۆن خواردنەوەی وزەبەخش."
دەشڵێت "بڕێکی زۆر لە نیکۆتین بەکار هاتووە، بەڵام ناڵێم لە سوپادا کێشەی ئاڵودەبوون هەیە."