شارپرێس:
چه‌كداره‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان بهموشهكى زه‌وى بۆ ئاسمان ڕوبه‌ڕوى فڕۆكه‌یه‌كى شه‌ڕكه‌رى ئیسرائیلى ده‌بنه‌وه‌و ناچارى ده‌كه‌ن واز لهبۆردومانو به‌ئامانجگرتنى پێگه‌كانى ئه‌و گروپه بهێنێت.
حزبوڵڵاى لوبنانى ئاشكرایكردوه، یەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی حزبوڵڵا بەموشەکی (زەوی بۆ ئاسمان) ڕوبەڕوی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیل بونەتەوە کە بەئاسمانی شارۆچکەی (دیبعال)دا دەفڕیو ناچاریانکردوە ئاسمانى ناوچەکە جێبهێڵێت.
هه‌روه‌ك حزبوڵڵا ڤیدیۆی بۆردومانکردنی سەربازگەی کریات شمۆنەی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردوه، بەژمارەیەکی زۆر موشەک پێگەکەیان پێکاوەو سەربازگەی (مەتات)یش لەڕێگەی ژماره‌یه‌ك لەدرۆنی خۆکوژەوە کراوەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوەو بۆ ڕێگری‌کردن لەپێشڕەوییە زەمینییەکان، چه‌كداره‌كانى حزبوڵێ لەشارۆچکەی (خیام) دوجار لەسەریەک کۆبونەوەی سەربازان‌و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیلیان بەموشەک بۆردومانکردوە.
جەختیشیکردوەتەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەچوارچێوەی بەرگریکردن لەخاک‌و گەلی لوبنان‌و وەڵامدانەوەی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیلدایە بۆسەر گوند‌و شارۆچکەکانی باشوری وڵاتەکە.