شارپرێس:
میدیاى ئهمریكى لەڕاپۆرتێکدا بەپشتبەستن بەسەرچاوەکان ڕایگەیاند، زیانەکانی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە زۆر زیاترە لەوەی پێشتر بڵاوکراوتەوە، هەروەها بۆ یەکەمجاریش باس لەوەکراوە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 5ی ئێرانی هێرشیکردوەتەسەر بنکەیەکی سەربازیى ئەمریکا لەکوەیت.
ڕاپۆرتەکە لەلایەن گۆردۆن لۆبۆڵد، کۆرتنی کوب، مۆشێ گەینزو ناتاشا لێبێدێڤا نوسراوەو بەپشتبەستن بەچاوپێکەوتن لەگەڵ سێ بەرپرسی ئەمریکیو دوو یاریدەدەری کۆنگرێسو سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە.
ئاماژەی بەوەکردوە، چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەملیارەها دۆلار مەزەندە دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییهكان، کاربەدەستانی ئەمریکاو هەڵسەنگاندنێکی دامەزراوەی ئەمریکی ئینتەرپڕایز، دوای ئەوەی لە 28ی شوبات هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێکرد، ئێران بەخێرایی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆسەر دەیان بنکەى سەربازیی ئەمریکا لەحەوت وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردو کۆگاکان، بنکەی فەرماندەیی، فڕۆکەوانی، ژێرخانی پەیوەندییەکانی مانگی دەستکرد، ڕێڕەوی فڕین، سیستمی ڕاداری پێشکەوتوو و دەیان فڕۆکەی کردە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێن بی سی نیوز بەپشتبەستن بەزانیارى دوو بەرپرسی ئەمریکی، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف 5ی ئێرانی لەڕۆژانی سەرەتای جەنگدا بنکەی کهمپی بورینگی ئەمریکای لەکوهیت بۆردومانکرد پاشئەوەى توانیبوى بەرگرییە ئاسمانییەکان تێپەڕێنێت.
بەوتەی ئەو بەرپرسانە، ئەمە یەکەمجارە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردودا کە فڕۆکەیەکی ئێرانى توانیبێتی هێرشبکاتەسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا، تائێستاش پنتاگۆن بەفەرمی هێرشەکەی پشتڕاستنەکردوەتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-5ی ئێران لەسەردەمی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی کڕدراونو بۆ یەکەمجار لەساڵی 1965 ڕادەستی ئێران کران.
ههر لهو ڕاپۆرتهدا، سێ بەرپرسی ئەمریکی ئاگادار لەزیانەکانی بنکەکانی ئەمریکا لەئەنجامی هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران، زیانەکانیان بەبەرفراوان وەسفکردوە.
بەوتەی ئەوان، بینای بارەگای هێزی دەریایی ئەمریکا لەبەحرەین کە ناوەندی سەرەکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەکە بوە، زیانێکی زۆری بەرکەوتوە.
باس لهوهشدهكهن، بەشێکی دیکەی بنکەی سەربازى ئەمریکا لەبەحرەین زیانی بەرچاوی بەرکەوتوە کە پێدەچێت چاکبکرێتەوە.
هەڵسەنگاندنی دامەزراوەی ئینتەرپڕایزی ئەمریکی ئاماژهى بهوهداوه، چەندین کۆگا لەبنکەی ئاسمانی عەلی سالم لەکوهیت لەلایەن ئێرانەوە کراونەتە ئامانج، هەروەها لهههڵسەنگاندنەکەدا ئاماژە بەکردنە ئامانجى بنکەیەکی سەربازیی لههەولێریش کراوە کە شوێنی هەڵگرتنی تەقەمەنى بوەو ڕێڕەوی فڕین لهبنكهی ئاسمانی لهعودەیدى قەتەر کراوەتە ئامانج.
