تورکیا مەرجی بۆ بەشداریکردن لەئۆپەراسیۆنەکانی گەرووی هورمز ڕاگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2413 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

تورکیا ڕۆژی شەممە پلانی بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی پاککردنەوەی  گەرووی هورمز لەمین ڕاگەیاند، ئەگەر ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بکرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی دەتوانێت بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنانەدا بکات بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز لەمین.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە لەندەن، فیدان ڕوونیکردەوە کە تورکیا ئامادە دەبێت بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانییەکدا کە ئەرکی لابردنی مینە دەریاییەکانی لە گەرووەکە دەبێت، هەرکاتێک ڕێککەوتنێک بکرێت و هەوڵەکەی بە "مرۆڤانە" وەسفکردووە.

لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەنقەرە بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکدا ناکات کە ببێتە هۆی ململانێیەکی نوێ  و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خۆی لە هەر ڕۆڵێک دەپارێزێت کە ڕەنگە وەک لایەنگر لە ململانێیەکی نوێدا لێکبدرێتەوە.

بەپەلە