شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی میدیاو زانیاریی کە دەست شارپرێس کەوتوە، هەرێمی کوردستان باجێکی قورسی ئەو ململانێ چەکدارییانە دەدات کە لەناوچەکەدا لەئارادان، جهختیشدهكاتهوه، سەرەڕای ئەوەی هەرێم لایەنێک نییە لەجەنگی نێوان (ئێران، ئەمریکاو ئیسرائیل)، بەڵام لەڕیزی ئەو ناوچانەدایە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتوە.
لهڕاپۆرتهكهى فهرمانگهی میدیاو زانیارییدا ئاماری هێرشەکان بهگوێرهى شارەکان (لە 28ی 2 تا 20ی 4ی 2026)، واته لەماوەی کەمتر لەدوو مانگدا، 809 هێرشکراوەتەسەر خاکی هەرێم کە لەڕێگەی 701 درۆنو 108 موشەکەوە بوەو وردهكاریهكهشى بهمشێوهیهیه:
هەولێر: پشکی شێری بەرکەوتوە بە 477 هێرش (419 درۆن، 58 موشەک)و ئەنجامەکەی: 10 شەهیدو 83 بریندار.
سلێمانی: 235 هێرش (194 درۆن، 81 موشەک). ئەنجامەکەی: 3 شەهیدو 6 بریندار.
ئیدارەی سۆران: 68 هێرش (59 درۆن، 9 موشەک). ئەنجامەکەی: 7 شەهیدو 34 بریندار.
دهۆک: 29 هێرش (تەنها درۆن)، زیانی گیانی نەبوە.
لهڕاپۆرتهكهدا زیانە مرۆییو مادییەکانیش بهگوێرهى ناوچهكان ئاشكراكراون كه کۆی گشتیی قوربانییان گەیشتوەتە 20 شەهیدو 123 بریندار، لە ڕوی مادییشەوە، هێرشەکان تەنها ئامانجە سەربازییەکانیان نەپێکاوە، بەڵکو ژیانی سڤیلیان پەکخستوە بۆ نمونه:
هەولێر: 726 هاوڵاتی زیان بەماڵ، ئۆتۆمبێلو شوێنی کارەکانیان کەوتوە.
سلێمانیو هەڵەبجە: 24 هێرشی ڕاستەوخۆ کراوەتەسەر ناوچە سڤیلنشینەکان.
سۆران: 35 هاوڵاتی زیانی گەورەی داراییان بەرکەوتوە.
دهۆک: 13جار کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کراونەتە ئامانج.
چاودێران دهڵێن، ئەم ئامارانە نیشانەی تێوەگلانی ناچاریی هەرێمی کوردستانن لەجەنگێکدا کە هیچ ڕۆڵێكى تێدا نییە، بەڵام هاوڵاتیانی سڤیلو ژێرخانی ئابورییەکەی بونەتە قوربانی یەکەمی ململانێکان.
