شارپرێس:
دوای ململانێیەکی درێژخایەن، لایەنەکانی ناو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکی دیکە نەیانتوانی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێکبکەون، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 12 سەرکردەکەی چوارچێوە لەماڵی هومام حەمودی لەبەغدا کۆبونەوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکان، کۆبونەوەکە بێئەنجام کۆتاییهاتو بڕیاردرا بۆ ئەمڕۆ شەممە دوابخرێت.
بهگوێرهى دەستور، تەنها تاوەکو ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسان کات لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگیدایە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکەی، چونکە دەبێت لەماوەی 15 ڕۆژدا دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە 11ی ئەم مانگە بوو، کاندیدی سەرۆک وەزیران ڕابسپێردرێت.
لەئێستادا ململانێی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە لەنێوان دوو کاندیددایە، یهكهمیان باسم بەدری کاندیدی نوری مالیکیو دوهمیش ئیحسان عەوادی کاندیدی محەممەد شیاع سودانی.
11ی ئەم مانگە، سەرۆک کۆماری عێراق لەپەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراو بهگوێرهى دەستور لەماوەی 15 ڕۆژی دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەبێت کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوەو بەوپێیەش دەبێت چوارچێوەی هەماهەنگی تاوەکو ئهمڕۆ شەممە 25ی نیسان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلابکاتەوە.
