شارپرێس:
مالی ڕۆژی شەممە کەوتە بەر هێرشی ڕێکخراو لەیەک کاتدا، هێرشێک باماکۆی پایتەخت و چەند شارێکی گەورەی دیکەی کردە ئامانج، ئەمەش یەکێکە لە قەیرانە ئەمنییە جیددییەکان کەلە ساڵانی ڕابردووەوە وڵاتەکە ڕووبەڕووی بووەتەوە.
سوپای مالی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە گروپە تیرۆریستیەکان هێرشیان بۆ سەر چەندین شوێن لە پایتەخت و ناوچەکانی دیکە دەستپێکردووە. ئاماژە بەوە کراوە کە پێکدادانەکان بەردەوامن و داوا لە دانیشتووان کراوە ئارام بگرن و دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
سوپا لە درێژەدا ڕایگەیاند کە گرووپە تیرۆریستییە چەکدارە نەناسراوەکان شوێنی سەربازی و سەربازگەی دیاریکراویان لە پایتەخت کردە ئامانج و ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێستادا سەربازەکان کار بۆ نەهێشتنی هێرشبەرەکان دەکەن.
سوپای مالی شوێنەکانی بەوردی دیاری نەکردووە، بەڵام شایەتحاڵان و سەرچاوە مەیدانییەکان وێنەیەکی ڕوونتریان لە ڕووداوەکان داوە، بەو پێیەی لە گرتە ڤیدیۆییە بەربڵاوەکاندا دەرکەوتووە ڕێکخراوی "پشتیوانی لە ئیسلام و موسڵمانان"، لقی ڕێکخراوی قاعیدە، گەیشتوونەتە دەوروبەری بنکەی سەربازیی سەرەکی، کە زۆر نزیکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە باماکۆ و گەمارۆ دراوە، زانیاری پشتڕاستنەکراوەی دەستگیرکردنی سادیۆ کامارا وەزیری بەرگری هەیە.
