شارپرێس:
فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، كە ئیسرائیل بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو لەكۆتایهاتنی سەرجەم شەڕەكاندا شكستی هێناوە، دهشڵێت، "نەیتوانیوە لەلوبنان ئامانجەکانی خۆی بگات".
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران رایگهیاند، ئیسرائیل بەدرێژایی ساڵانی ڕابردو شکستی هێناوە لەکۆتاییهێنان بەهەر شەڕێک لەبەرژەوەندی خۆی.
دهشڵێت، "یەکگرتویی و هاوئاهەنگی لەسەرانسەری بەرەی بەرخۆداندا لەهەموو کاتێک بەهێزترو پتەوتر بوەو بهپێی پێویست مامهڵه دهكات".
ئیسماعیل قائانی، ڕاشیگهیاند، "حزبوڵای لولنان سەلماندی کە بانگهشهكانی قەوارەی زایۆنی سەبارەت بەلەناوبردنی تواناکانی بەرخۆدان جگە لەدرۆ هیچی دیكه نییە".
فەرماندەكەی سوپای پاسداران باسیلەوەشكردوە، "حزبوڵای لوبنان تەنها نییەو تەواوی بەرەی خۆڕاگریش لەگەڵ موجاهیدەکانی وەستاوە بەرەی خۆڕاگری هەرکاتێک پێویست بکات بۆ پشتیوانی لەگەلانی ستەملێکراوی فەڵەستین و لوبنان هەنگاو دەنێت و وا لەزایۆنیستەکان دەکات پەشیمان ببنەوە".