شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر لەشاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی
بە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێل کێشا
و بەهۆیەوە تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوەو حەوتی دیکەش بریندارن.
عامر نوری، وتەبێژی
پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد: " روداوەکە لەشەقامی دەروازە و نزیک سەنتەری
رۆشنبیری کەرکوک رویداوەو بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی دیکەدا".
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەو
روداوەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش بریندارن .