شارپرێس:
دەزگای شاباک و پۆلیسی ئیسرائیل سێ سەرباز و هاوڵاتییەکی
مەدەنییان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ هەواڵگریی ئێران دەستگیرکرد، کە لە تەمەنی
مێردمنداڵییەوە پەیوەندییان دروست کردووە.
بەپێی گومانەکان، ئەم 4 کەسە پەیوەندی درێژخایەنیان
هەبووە و وێنەی شوێنە جیاوازەکانیان گرتووە و زیانیان بە فێرگەی هێزی ئاسمانیی
گەیاندووە، بەشێوەیەک هەندێکیان خۆبەخشانە ئەرکی ئەمنییان جێبەجێ کردووە و لە ئازاری
ڕابردوو دەستگیرکراون.
ئەم هەواڵە لەلایەن ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتەوە
بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بە تۆمەتبارکردنی فەرمی دەستگیرکراوەکان لەلایەن داواکاری
گشتییەوە دەکات.
لە لایەکی
ترەوە، ئاژانسی میزانی ئێرانی ڕایگەیاند کە کەسێکیان بە ناوی حەمید ڕەزا سابیت
ئیسماعیلی پور بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەسێدارە داوە. لەم دواییانەدا لە
ئێران پرۆسەی لەسێدارەدانی سیخوڕ و خۆپیشاندەر و ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن زیادی
کردووە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی