تائێستا ئێران وەڵامی ئەمریکای نەداوەتەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاستی کردەوە کە حکومەتی ئێران تا ئێستا وەڵامێکی بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا نەداوەتەوە و وەڵامی خۆی بۆ پاکستان نەناردووە.

 

 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، تاران تا ئێستا وەڵامی خۆی بۆ ناوبژیوانی پاکستانی نەناردووە بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا.

ئەمڕۆ، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامدانی دیدارێکی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە پێش هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە گەرووی هورمز ئەنجام نادرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا "گفتوگۆی زۆر باش" لەگەڵ ئێران ئەنجامدراوە، هەروەها ڕێککەوتنێکیش ئەگەری هەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە لە ئێران سەرکەوتووین".