هێرشی درۆنی کرایەسەر کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکرات لەکۆیە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 190 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
 
بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکانی حیزبی دیموکرات، کاتژمێر ١١:١٠ی خولەکی ئەمشەو بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی زەویەسپیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری کۆیە.

 

هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوو درۆن هێرشی کردە سەر بنکەی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکرات لە گردەچاڵ لە نزیک هەولێر.

بەگوێرەی ئامارەکانی حیزبەکە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە ١١٨ مووشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنکە تەندروستی و پەروەردەییەکانی بە ئامانج گرتووە.