شارپرێس:
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبا، پەیامێکی بهپهلهى ئاراستەی گروپه چهكدارهكانى مقاوهمهى ئیسلامی لەعێراق کردو نوسیویهتى، "چەکی مقاوهمه هێڵی سورە، ئەمە ئەمانەتی شەهیدانو شەرەفی عەشایەرە ڕەسەنەکانی عێراقە".
کەعبی لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویهتى، "لەم ڕۆژانەدا قسەوباسی زۆر لەلایەن کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دەکرێت کە بەهاندانی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل سەبارەت بەچەکە پیرۆزەکەی گروپهكانى بهرهى مقاوهمه لەعێراق، جێی داخە کە هەندێک کەسیش کە بەرژەوەندیی دونیا فریویداون، بونەتە زوڕناژەنی ئەم تاوانبارانە".
لەبەشێکی دیكهى پەیامەکەیدا هاتوە، "لەسەر بنەمای شەرعیو نیشتمانیو بەرپرسیارێتی، داوا لەهەموو برایانمان لەگروپهكانى مقاوهمه دەکەین کە ئەسڵو ئەساسی قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە ڕەتبکەنەوە، عەیبەیە گوێ لەقسەیەک بگیرێت کە تەنها دەنگی ئیسرائیلىو ئەمریکییەکانە، لەکاتێکدا هێشتا وڵاتەکەمان داگیرکراوەو ئاسمانەکەی پێشێلدەکرێتو سەروەرییەکەی زەوتکراوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، "با ئەمانە بزانن کە چەکی بەرگریی هێڵی سورە، ئەمە ئەمانەتی شەهیدانو شەرەفی عەشایەرە ڕەسەنەکانی عێراقە، بەم چەکە فرمێسکی دایكانی جەرگسوتاومان سڕیو دڵی بڕوادارانمان فێنککردەوەو عێراقمان لەگڵاوی داعشو گەورەکانیان (ئەمریکییەکان) پاراست، تا هەناسەمان تێدابێت ئەم چەکە ڕادەستناکرێت، بەڵکو وەرناگیرێتەوە تەنانەت ئەگەر گیانیشمانی لەسەر دابنێین".
