شارپرێس:
عەلی موتەهەری پەرلەمانتاری
پێشوی ئێران وردەکاری نوێی دەربارەی چۆنیەتی کوژرانی (عەلی لاریجانی) یەکێک لەئەندامانی
خێزانە سیاسییە دیارەکان ئاشکراکردو ڕایگەیاند، کردەوەکە لەناو ماڵێکی ئارام (حەشارگەیەکی
ئهمنیى) لەشاری پەردیسی سەر بەپارێزگای تاران ڕویدا.
موتەهەری لەلێدوانێکدا
بۆ ئاژانسی فارس-ی ئێرانی ئاماژەی بەوەکردوە، بەئامانجگرتنەکە لەقۆناغی دوەمی شارەکەدا
بوە، لەوکاتەشدا لاریجانی بەتەنها بوەو لەدۆخی پەرستشو عیبادەتدا بوە کاتێک هێرشەکە
کراوە.
موتەهەری ئەو دەنگۆیانەی
ڕەتکردەوە کە وا باسكراوه گوایه بهئامانجگرتنى لاریجانى لەماڵی کچەکەیدا بوە،
ئهو جەختیکردەوە، شوێنەکە بارەگایەکی تایبەت بەهێزە ئەمنییەکان بوە.
سەبارەت بەشێوازی هێرشەکەو
شوێنەوارەکانی، موتەهەری وتویهتى، "بەهۆی توندی تەقینەوەکەوە، تەرمی شەهید بەتەواوی
پارچەپارچە بوە، دۆخی تەرمەکەش دەریخست کە لەکاتی تەقینەوەکەدا یان بەپێوە وەستاوە
یان لەدۆخی دانیشتندا خەریکی عیبادەت بوە".
ئهوهشى ئاشكراكرد،
"لەتەواوی جەستەی، تەنها دەستێکی ماوەتەوەو ناسینەوەی ڕوخسارو سەری مەحاڵ
بوو، ئەمەش ئاماژەیەکه بۆ بههێزیىو دژوارى ئەو هێرشەى کراوەتەسەر شوێنەکە".
لەهەمان چوارچێوەدا، ئەو
بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوه، مورتەزا لاریجانی کوڕی عهلى لاریجانى، لەکاتی هێرشەکەدا
لەهەمان شوێن بوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەشوێنێکی دورتر لەچەقی تەقینەوەکە خەوتبوو،
لەمردن ڕزگاریبوەو برینی کوشندەی بەرنەکەوتوە.
لهدهوروبهرى كاتژمێر
3ى بهرهبهیانى ڕۆژى 17ى ئادارى ئهمساڵ، عهلى لاریجانى لەئەنجامی هێرشێکی
ئاسمانی ئیسرائیلدا كرایه ئامانجو وهكو سهرچاوه باڵاو سیاسییهكانى ئێرانیش
باسیدهكهن، لاریجانى لهباڵهخانهیهكى ئهمنیى لهشارى پهردیس لهنزیك تاران
بوه، دواى بهئامانجگرتنهكهش، حکومەتی ئێران بەفەرمی هەواڵی کوژرانی لاریجانی
پشتڕاستکردەوە.
تاوهكو كاتى كوژرانى،
لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بوو، دوای کوژرانی عەلی
خامنەیی لە28ی شوباتی هەمان ساڵدا، یەکێکبوو لەباڵاترین بەرپرسە ئێرانییەکان کە
کرابێتە ئامانج.
