شارپرێس:
دوای لێدوانەکانی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، بۆ پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی یاسایی و پێشنیازی دامەزراندنی 'دەستەی هەماهەنگی بۆ پرۆسەی ئاشتی، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باکرهان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی قسەی کرد و پێشناری دامەزراندنی 'دەستەی چاودێریی ئاشتی' کرد.
باکرهان وتی "گەر ئێوە بە ڕێکخراوێکی چەکداری دەڵێن چەکەکانت دانێ و بەشداری پرۆسەی ئاشتی ببە، ئەوا دەبێت ئێوە وەک دەسەڵات یاسای بۆ دەربکەن".
دەشڵێت، بۆیە وەک دەم پارتی پێشنیاز بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین لەم ڕووەوە کار بکات، هەروەها بارودۆخی کارکردنی ئۆجالان بڕەخسێنێت و باشی بکات. گەر ئەمە کرا و پەکەکە نەیکرد، ئەوکاتە با گەل ڕەخنەی بکات.
باکرهان باسی لەبونی ئەو مەترسییە چاوەڕوانکراوانەی لەسەر پرۆسەکە هەیە، کردو داوای لە هەمووان کرد، بە بەرپرسیارێتی مێژووی خۆیان هەستن و پرۆسەکە لەم چەقبەستووییەی هەیە بپەڕێننەوە.