ئەمریکا پرۆژەیەک لەبارەی گەرووی هورمزەوە پێشکەش دەکات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و مارکۆ ڕوبیو هاوتا ئەمریکییەکەی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پرسە نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەو گفتوگۆیەی بە بنیاتنەر وەسف کردووە.

لەلایەکی دیکەوە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پڕۆژە بڕیارێکمان بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش پێشنیار کردووە بۆ بەرگریکردن لە ئازادی کەشتیوانی و دەستەبەرکردنی لەگەرووی هورمز.

هاوکات بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ڕۆبیۆ سەردانی ڤاتیکان بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ترەمپ و پاپا کە بەهۆی چەند لێدوانێکەوە دروست بووە.