ترەمپ بۆ ئێران: ئاڵای سپی هەڵبکەن

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێزی سەربازی ئێران هیچی نەماوە و تاران پێویستە ئاڵای سپی خۆبەدەستەوەدان هەڵبکات.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بەرۆژنامەنووسانی وت، توانای سەربازی ئێران دابەزیوە بۆ هەڵدانی چەکی سەرەتایی و بێکاریگەرو سەرەڕای لێدوانی شەڕانگێزانەی لە میدیاکاندا، بە نهێنی داوای ڕێکەوتنێک دەکات.

دەشڵێت، "ئەوان یاری دەکەن، بەڵام با ڕاشکاوانە بڵێم، ئەوان دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن. کێ ئەمەی ناوێت لە کاتێکدا هێزی سەربازیت بە تەواوی لەناوچووە."


دۆناڵد ترەمپ ڕونیکردەوە، ئێران دەبێت کاری ژیرانە بکات و بگەنە ڕێککەوتن، سەرەڕای ئاگربەستە لەرزۆکەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام هیچ ئارەزووی کوشتنی ئێرانییەکانی نییە.