لەحەسەکە لەسەر پەراوێزخستنی زمانی کوردی ناڕەزایەتی دەستیپێکرد

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

 

شارپرێس:

لابردنی تابلۆی بینای دادگای حەسەکە و دانانی تابلۆی نوێ بە بێ زمانی کوردی ناڕەزایەتی فراوانی خەڵکی حەسەکە و ڕۆژئاوای کوردستانی لێکەوتەوەو تابلۆ نوێکەیان لێکردەوە.  

 لە دادگای حەسەکە ئەو تابلۆیەی بە هەردوو زمانی (کوردی و عەرەبی) نووسرابوو لابراو  تابلۆیەکی نوێ هەڵواسرا بە زمانەکانی (عەرەبی و ئینگلیزی)، بەبێ زمانی کوردی.

 

خەڵکی شاری حەسەکە لەبەرامبەردا سەدان کەس بە کۆمەڵ چوونە بەردەم باڵەخانەی دادگاکەو خۆپیشاندانیان ڕێکخست و دروشمی "کینە ئەم، کوردین ئەم"یان دەوتەوە.

 

هاوکات گەنجان تابلۆ نوێیەکەی دادگایان هێنایە خوارەوەو  شکاندیان.

لەمبارەیەوا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەم ڕووداوە تەنیا کێشەی تابلۆیەک نییە، بەڵکوو دەرخەری ئەو ململانێ و گرژییە شاراوەیەیە کە لەنێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە لە حەسەکە بوونی هەیە. هەوڵێکی دیمەشقە بۆ سەپاندنەوەی هەژموون.