ئێران چالاکی نوێ لەدامەزراوە ئەتۆمییەکان دەستپێدەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد چالاکیی نائاساییان لە  تونێلی ژێرزەوی لە نزیک دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێران ئاشکرا کردووە، ئەمەش پرسیاری لەبارەی سروشتی ئەو چالاکییانە دروستکردووە کە لەناو ئەو شوێنە بەهێزەدا ڕوودەدەن.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو وێنانە کە لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی گیراوە، نیشان دەدەن کە گڵ و خۆڵ لە دەروازەکانی تونێلەکانی باشووری نەتەنز کەڵەکە بووە، ئەمەش هەنگاوێکە کە پێدەچێت ئامانج لێی ڕێگریکردن بێت لە چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێل بۆ شوێنەکە یان سنووردارکردنی چوونە ژوورەوەی خێرا.

بەگوێرەی وێنەکان، دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی تونێلەکان لە سەرەتای مانگی نیساندا بە تەواوی کراوە بوون، دواتر وا دەربکەوێت کە بەشێکیان بە گڵ گیراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێویستی ئامێری قورس بۆ کردنەوەی تونێلەکان.